کیمۆ: لەبارەی ئێمەوە
ڕێکخراوی ژنانی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، "کیمۆ" ڕێکخراوێکە "لەلایەن خۆیەوە و بۆ" بەرەوپێشبردنی ڕێکخراوەکانی ژنانی ڕەشپێست وکەمینەکان. بەتایبەتیش گرنگی بە ژنانی کورد، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا (KMENA) لە لەندەن دەدات کە ڕزگاریان بووە لە دەستدرێژی خێزانی و کارە زیانبەخشەکان. "کیمۆ" بەپشتبەستن بە بەهاکانی یەکسانی و بەهێزکردن و دادپەروەری لەهەوڵی بردەوامدایە بۆ خزمەتکردنی ژنان. ئێمە ٢٦ ساڵ لەمەوبەر لەڕیکخراوی "کیمۆ"دا کۆبووینەوە بە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی گشتگیر، لە ڕووی کولتووریی و لێهاتوویی و زمان وگەلێک بواریتر تا شانبەشانی ژنان لە گەشتەکەیاندا بەرەو سەلامەتی و بەدەستهێنانی قەرەبۆ و دوبارە خۆبیناکردنەوە، هەنگاوهەلبگرن. safety, recovery and rebuilding.
ئەو ژنانەی ڕزگارکراون بەسەرهاتی خۆیان دەگێڕنەوە
چیرۆکی ڕزگاربووان، ئەو ژنانەی کە سوودیان لە هاوکاری و خزمەتگوزارییەکانمان وەرگرتووە، چیرۆکی خۆیان دەگێڕنەوە، باس لەوە دەکەن کە چۆن ڕێکخراوی ژنانی کورد و ڕۆژهەڵات هاوکاری و خزمەتگوزاری پێشکەش کردووە لە چارەسەرکردنی کێشەکانیاندا.
لەپێناو پاراستنی منداڵەکاندا، هەڵهاتم!
من دایکی دوو منداڵی گەنجی بەریتانیم، و ڕزگاربووم لە دەستدرێژی خێزانی درێژخایەن و توندوتیژی لەسەر بنەمای شەرەف. هاوڕێیەکم کە نیگەران بوو لە من ڕەوانەی کێمۆ کردم. لەو کاتەدا، هەستم دەکرد گیرم خواردووە - بە تەواوی لە خێزان و کۆمەڵگاکەم دابڕاوە.
گەشتێک لە ترسەوە بۆ ئازادی
کاتێک لە ساڵی ٢٠١٦ بە ڤیزەی هاوسەری هێنرامە بەریتانیا، پێشتر ناچار بووم لە دەرەوەی وڵات هاوسەرگیری ڕێکبخەم. من بەو هیوایەی کە ژیانێکی سەلامەت بۆ خۆم و لە کۆتاییدا بۆ منداڵەکانم بنیات بنێم، چوومە ناو ئەم وڵاتە- بەڵام ئەو هیوایە بە خێرایی بەهۆی کۆنترۆڵکردن و سووکایەتیکردن و گۆشەگیرییەوە سێبەری لەسەر بوو...
من تەنها سەلامەتیم بۆ خۆم و کچەکەم دەویست
من بە ڤیزەی یەکگرتنەوەی خێزان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هاتمە بەریتانیا بۆ ئەوەی پەیوەندی بە هاوسەرەکەمەوە بکەم کە مۆڵەتی نادیار بۆ مانەوە هەیە. کچێکمان پێکەوە هەیە — تەمەنی ٧ ساڵە. هیوام خواست لێرە ژیانێکی باشترمان هەبێت. بەڵام هەر لەو ساتەوەی گەیشتم هەموو شتێک گۆڕا.
کیمۆ: ئێمە چی بۆ ژنان دەکەین؟
ڕێکخراوی ژنانی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، "کیمۆ" ڕێکخراوێکە "لەلایەن خۆیەوە و بۆ" بەرەوپێشبردنی ڕێکخراوەکانی ژنانی ڕەشپێست وکەمینەکان. بەتایبەتیش گرنگی بە ژنانی کورد، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا (KMENA) لە لەندەن دەدات کە ڕزگاریان بووە لە دەستدرێژی خێزانی و کارە زیانبەخشەکان. "کیمۆ" بەپشتبەستن بە بەهاکانی یەکسانی و بەهێزکردن و دادپەروەری لەهەوڵی بردەوامدایە بۆ خزمەتکردنی ژنان.